لە خێرانووس قسەکانت بگۆڕە بۆ دەق
لە کەمترین کاتدا

فایلە دەنگییەکانت بگۆرە بۆ نووسین بە وردییەکی تەواوەوە، ڕۆح و مەبەستی ڕاستەقینەی قسەکانت بگوازەرەوە بۆ سەر لاپەرەکان و کات بگەڕێنەوە.

فایلەکانت بۆ ئێرە رابکێشە

:پشتگیری سەرجەم جۆرە باوەکانی فایلی دەنگی و ڤیدیۆیی دەکات، وەک

mp3, wav, m4a, flac, ogg, mp4, mov, avi .....

ئەوپەڕی قەبارە: ٢٥ مێگابایت | ئەوپەڕی کات: ١٥ خولەک

%95 دروستی
پشتگیری بۆ کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی
ناسینەوەی قسەکەران
پارێزراوی تەواو
فێرکاری

چۆن فایلە دەنگییەکان بکەین بە نووسین؟

کردنی فایلە دەنگییەکانت بە نووسین بە بەکارهێنانی خێرانووس کاریکی ئاسان و خێرایە. لێرەدا هەنگاوەکانی بەدەستهێنانی نووسینەکانت دەخەینە ڕوو

Tutorial
Uploadبارکردنی دەنگ
ڕاستەوخۆ فایلە دەنگییەکانت باربکە، یان لە ڕێگەی مایکرۆفۆنەکەتەوە ڕاستەوخۆ قسە بکە و تۆماری بکە. خێرانووس پرۆسەی گواستنەوەی دەنگ بۆ نووسین زۆر ئاسان و خێرا دەکات.
Tutorial
Processingنووسینەوەی دەنگ
لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووەوە، خێرانووس بە خێرایی و بە وردییەکی زۆر دەنگەکانت دەکات بە نووسین، بەبێ گوێدانە جۆر و درێژی فایلە دەنگییەکەت.
Tutorial
Viewدابەزاندنی ئەنجامەکەت
دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، دەقەکەت بە ڕوونی دەخرێتە بەردەست. دەتوانیت دەستکاری بکەیت، کۆپی بکەیت، یان بە فۆرماتە جیاوازەکانی وەک PDF و Word دایبەزێنیت بۆ کارەکانی داهاتووت.
بوارەکان

خێرانووس بۆ کێ گونجاوە؟

ئەم سیستەمە بە جۆرێک دیزاین کراوە کە کارئاسانی بۆ چەندین بواری جیاواز بکات و کاتێکی زۆریان بۆ بگەڕێنێتەوە.

ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن

ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن

وەرگێڕانی چاوپێکەوتنە درێژەکان، پرێس کۆنفرانسەکان، و ڕاپۆرتە مەیدانییەکان بۆ دەق لە ماوەی چەند خولەکێکدا. ئەمەش وا دەکات ڕۆژنامەنووسەکە کاتژمێرەها کات بگەڕێنێتەوە کە پێشتر لە گوێگرتن و تایپکردندا سەرفی دەکرد.

دروستکەرانی ناوەڕۆک و یوتوبەرەکان

دروستکەرانی ناوەڕۆک و یوتوبەرەکان

بەهۆی توانای وەرگرتنی فایلە ڤیدیۆییەکان و دیایکردنی کاتی وشەکان، یوتوبەرەکان دەتوانن زۆر بە ئاسانی ژێرنووس (Subtitles) بۆ ڤیدیۆکانیان ئامادە بکەن و دەقی ڤیدیۆکانیان بکەن بە بابەتی نووسراو بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

نووسەران و وەرگێڕان

نووسەران و وەرگێڕان

ئەو نووسەرانەی حەز دەکەن بیرۆکەکانیان بە دەنگ تۆمار بکەن لەبری تایپکردن، یان ئەو وەرگێڕانەی کە سەرەتا دەقەکە بە دەنگ دەخوێننەوە، خێرانووس ڕاستەوخۆ دەیکات بە ڕەشنووسێکی ئامادەکراو بۆ پێداچوونەوە و ڕێکخستن.

پێشکەشکارانی تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆ

پێشکەشکارانی تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆ

وەرگێڕانی بەرنامە، پۆدکاستی ڤیدیۆیی، و چاوپێکەوتنەکان بۆ دەق. ئەمەش یارمەتی پێشکەشکاران و تیمەکانیان دەدات ئەرشیفێکی نووسراوی بێخەوشیان بۆ بەرنامەکانیان هەبێت، یان زۆر بە ئاسانی بڕگە و ووتەی سەرنجڕاکێش (کۆت) لەناو بەرنامەکانیان دەربهێنن بۆ بڵاوکردنەوە.

مامۆستایان و فێرخوازانی وانەی شەرعی

مامۆستایان و فێرخوازانی وانەی شەرعی

زۆرجار وانە شەرعییەکان کاتیان زۆرە و بە شێوەی زنجیرە دەنگ یان ڤیدیۆ تۆمار دەکرێن. خێرانووس دەتوانێت کاتژمێرەها لەو وانانە بکات بە دەقێکی ڕێکخراو بۆ ئەوەی ببنە کتێب یان مەلزەمە.

پێشنوێژ و وتاربێژانی ئاینی

پێشنوێژ و وتاربێژانی ئاینی

گۆڕینی وتاری هەینی و ئامۆژگارییە دەنگییەکان بۆ دەقی نووسراو. ئەمە خزمەتێکی گەورەیە بۆ ئەوەی پەیامەکانیان تەنها لە مزگەوتەکاندا نەمێنێتەوە، بەڵکو لە شێوەی پۆست یان نامیلکەدا بڵاوی بکەنەوە.

Pricing

نرخەکانمان زۆر سادەن

بەبێ هیچ ئابوونەیەکی مانگانە، تەنها بۆ ئەو کاتە پارە بدە کە وەرگێڕانی بۆ دەکەیت

تاقیکردنەوە

٠ د.ع/ نیو کاتژمێر
  • ٣٠ خولەک بۆ تاقیکردنەوەی سەرەتایی
  • پشتگیری هەموو زمانەکان
  • دیاریکردنی دەنگی قسەکەران (Diarization)
  • دروستی وەرگێڕان تا ٩٥٪

پاکێجی بنەڕەتی

٣،٠٠٠ د.ع/ بۆ هەر کاتژمێرێک
  • بارکردنی فایلی دەنگی تاکو یەک کاتژمێر
  • پشتگیری MP3، WAV و ڤیدیۆ MP4
  • ئەنجام لە چرکەیەکدا
  • بۆ قۆناغی سەرەتایی زۆر گونجاوە
  • داگرتنی دەقەکان بە فایلی جیاواز
پێشنیارکراو

پاکێجی پێشکەوتوو

١٠,٠٠٠ د.ع/ بۆ چوار کاتژمێر
  • باشترین کواڵیتی مۆدێلی ژیری دەستکرد
  • خێرایی دوو هێندە لە وەرگێڕان
  • فلتەرکردنی ژاوەژاو بە بەرزی
  • توانای پوختکردنەوەی دەقەکان بە AI
  • داگرتنی دەقەکان بە فایلی جیاواز

Xeranus PRO

پێشکەوتوو
٢٥،٠٠٠ د.ع/ بۆ دوانزدە کاتژمێر

بۆ ئەو کەسانەی کوالێتی ڕاستەقینەیان دەوێت

99%درووستی لە نووسینەوە
2xپشتگیری دوو کاتژمێر فایلی دەنگ دەکات
FAQ

پرسیارە باوەکان

ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە، دوودڵ مەبە لەوەی لە ڕێگەی ئیمەیلەوە پەیوەندیمان پێوە بکەیت

ڕێژەی دروستیی نووسینەوەکە چەندە؟Toggle
خێرانووس پشت بە مۆدێلە پێشکەوتووەکانی زیرەکی دەستکرد دەبەستێت، بۆیە ڕێژەی دروستییەکەی زۆر بەرزە. تەنانەت دەتوانێت وشە قورسەکان و زاراوە جیاوازەکانیش بە ڕوونی بناسێتەوە و بیاننووسێت.
سنووری قەبارە و درێژیی فایلەکان چەندە؟Toggle
سیستەمەکەمان بۆ کاری گەورەش دروستکراوە. دەتوانیت فایلە دەنگییەکان بێ کێشە باربکەیت. بەکارهێنەرانی تۆمارکراو دەتوانن فایلە درێژەکان لە یەک کاتدا پرۆسە بکەن بەبێ دواکەوتن.
ئایا قسەکەرەکان لەیەکتر جیا دەکاتەوە؟Toggle
بەڵێ، بە دڵنیاییەوە! ئەگەر لە دەنگەکەدا چەند کەسێک قسە بکەن، خێرانووس بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی قسەکەرەکان لێک جیا دەکاتەوە و لەناو دەقەکەدا بە ڕوونی ئاماژەیان پێ دەدات.
ئایا زانیارییەکانم پارێزراون؟Toggle
پاراستنی تایبەتمەندییەکانت لە کاری لەپێشینەمانە. فایلە دەنگییەکانت لەسەر سێرڤەر پاشکەوت ناکرێن و ڕاستەوخۆ دوای پرۆسەکردن دەسڕێنەوە، بۆیە هیچ کەسێک ناتوانێت دەستی پێیان بگات.
پاڵپشتی کام زمانانە دەکرێت؟Toggle
تیشکی سەرەکیمان خستۆتە سەر زمانی کوردی (شێوەزاری سۆرانی) بە بەرزترین کوالێتی، بەڵام سیستەمەکە توانای ناسینەوە و نووسینەوەی زۆرینەی زمانە جیهانییەکانی تریشی هەیە.
ئایا دەتوانم ڤیدیۆش بکەم بە نووسین؟Toggle
لە ئێستادا سیستەمەکەمان تەنها پشتگیری لە فایلە دەنگییەکان (بە فۆرماتەکانی وەک MP3، WAV و M4A) دەکات. ئەگەر ڤیدیۆت هەیە، پێویستە سەرەتا بیکەیت بە دەنگ پاشان باری بکەیت.
ئایا دەتوانم بەخۆڕایی تاقیی بکەمەوە؟Toggle
بەڵێ، بە دڵخۆشییەوە! هەموو میوانێک دەتوانێت بەبێ دروستکردنی هەژمار و بە تەواوی خۆڕایی خێرانووس تاقی بکاتەوە بۆ ئەوەی خۆی شایەتحاڵی خێرایی و وردییەکەی بێت.
بە چ فۆرماتێک دەتوانم دەقەکان دابەزێنم؟Toggle
دوای تەواوبوونی نووسینەوەکە، دەتوانیت بە یەک کلیک ئەنجامەکەت بە فۆرماتەکانی PDF، Word یان وەک دەقێکی سادە (TXT) دابەزێنیت بۆ کۆمپیوتەر یان مۆبایلەکەت.